ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا چەند چالاکییەکی ژینگەی بەڕێوەدەچێت 

reset font size increase font size

ئەمڕۆ 16ـی نیسان ڕۆژی ژینگەی کوردستانە، بەو بۆنەیەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان چالاکی جۆراوجۆری ژینگەی بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی 16ـی نیسان بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کراوە، لەم ڕۆژەدا، بڕیارە شارەوانیی سلێمانی 130 نەمام بڕوێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەسازیی دەکرێت بۆ ڕواندنی 500 نەمامی دیکە لە جۆری کاجی مەشهەدیی.

هەر لە سلێمانی، وابڕیارە بەدرێژایی 400 مەتر و پانی چوار مەتر ڕێگەی ڕۆیشتن و ڕاکردن بۆ وەرزشوانان جێبەجێ بکرێت.

ئەوەی جێگەی باسە، هاوڵاتیان گلەیی و گازندەیان لە دابینکردنی شوێنی باخچەکانە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی سەوزایی لە ناوچەکەدا دروستکردووە هەروەها، وای دەبینن کەمتەرخەمی هەیە بەرانبەر بە باخچە، پارکەکان و بلواری شەقامەکان و خزمەتنەکردنیان. و

بە گوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی لە کۆیەش، لە ژێر دروشمی '' ژینگەی کوردستان ناسنامەی ئێمەیە با بیپارێزین'' هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی بناری چیای هەیبەت سوڵتان ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بە چاودێری قایمقامی قەزای شارەکە و بەڕێوبەرایەتیی گەشت و گوزاری کۆیە.

بەگوێرەی بڕیارێکی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی 16ـی نیسانی هەموو ساڵێك كرایە ڕۆژی ژینگە لە هەرێمی كوردستان و بەم بۆنەیەوە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت و ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.