ڕاستەوخۆ

حکومەتی کاتیی سوریا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

reset font size increase font size

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکاری و دەستپێکردنی هەنگاوە کردارییەکان بۆ کردنەوەی یەکەمین کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەولێریان کرد.

محەممەد یەعقوب عومەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکەیان بۆ هەولێر لە سەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بووە، بە مەبەستی دەستپێکردنی کارگێڕییەکانی ئامادەکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەکە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کونسوڵگەری جەختی کردەوە، ئامانجی سەرەکی لە کردنەوەی ئەم نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییە لە هەرێمی کوردستان، ڕاپەڕاندنی خێرا و ئاسانی مامەڵە فەرمییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرە کونسوڵگەرییەکانە بە هاوڵاتییانی سوریا لە شار و ناوچەکانی هەرێمدا نیشتەجێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.