بەکر حەمەسدیق، پارێزەری دۆسیەکە دەڵێ، ئازادکردنەکە بە کەفالەت بووە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە، دادگایی بکرێتەوە.
دەشڵێت، دواجار دادگە بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کە ئایا ئازاد دەکرێت یاخود جارێکی دیکە دەچێتەوە زیندان.
ئارام قادر، لە 12ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیەوە دەستگیركرا، پێشتر دادگاییکردنی سێ جار دواخراوە، بەڵام یەکجار چووەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.