ڕاستەوخۆ

فرۆشی کتێبەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە تورکیا ملیۆنێکی تێپەڕاند

reset font size increase font size

لە لێدوانێکدا، ئیمیرالی تورکمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی «دیپنۆت» کە چاپکردنی بەرهەمەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئەستۆ گرتووە، ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو نووسەرانەی لە مێژووی ئەدەبیی نوێی تورکیادا توانیویانە ئاستی فرۆشتنی کتێبەکانیان بگەیەننە سەرووی ملیۆنێک دانە، لە پێنج کەس تێناپەڕێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دران کە دەیەمین پێشانگای کتێبی ئامەد کۆتایی هات، و تێیدا کتێبەکانی دەمیرتاش و مەراسیمی واژۆکردنیان بە ئامادەبوونی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری، سەرنجێکی بەرچاوی خوێنەران و سەردانکەرانی ڕاکێشا.

بەڕێوەبەری چاپخانەی دیپنۆت جەختی لەوە کردەوە که‌ تایبەتمەندیی سەرەکیی کتێبەکانی دەمیرتاش ئەوەیە کە لە ساتی یەکەمی بڵاوکردنەوەیاندا ڕیتمێکی بەرزی فرۆشیان هەبووە (بە جۆرێک هەر لە سەرەتادا ٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار دانەیان لێ فرۆشراوە)، دیاردەیەک کە لە مێژووی ئەدەبیی تورکیادا زۆر دەگمەنە و تەنها بۆ چەند نووسەرێکی کەم دووبارە بووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی چاپخانەی دیپنۆت، ئاماری چاپ و بڕی فرۆشی هەندێک لە بەرهەمە ناسراوەکانی دەمیرتاش بەم شێوەیەیە:

سەحەر (کورتە چیرۆک، ٢٠١٧): گەیشتووەتە ٣٩هەمین چاپ و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دانەی لێ چاپ کراوە.

ئیفسون (ڕۆمان، ٢٠٢١): زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دانەی چاپ کراوە.

لەیلان (ڕۆمان، ٢٠٢٠): گەیشتووەتە ٩هەمین چاپ و کۆی چاپەکانی لە ١٥٠ هەزار دانە تێپەڕیوە.

داد (ڕۆمان، ٢٠٢٣): لە چاپی چوارەمدایە و نزیکەی ١٣٠ هەزار دانەی لێ چاپ کراوە.

جەمال (ڕۆمان، ٢٠٢٥): نوێترین کتێبیەتی و بە نزیکەی ٩٠ هەزار دانە چاپ کراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.