نورەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، لەپێناو تێگەیشتن لە پرۆسەی ئاشتی پێویستە هەموو لایەک لە ڕوانگەی مێژووییەوە لە ڕووداوەکان بڕوانن.
نورەدین دەمیرتاش، ئەندامی بزووتنەوەی ئازادی، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ ئاژانسی فوڕاتدا ڕایگەیاند، ئەو لێکدانەوانەی تەنها لەسەر ئەنجامە دەستبەجێیەکانی پرۆسەی ئاشتی دەکرێن لە ڕاستییەوە دوورن.
ئەندامەکەی بزوتنەوەی ئازادی گوتیشی، ئەگەر شتێک لەگەڵ ڕابردوودا یەکبگرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت ئەنجامی ڕاستر دێنێتە ئاراوە.
ڕاشیگەیاند، بۆ شیکارییە سۆسیۆلۆژییە ڕاستەکان، دەبێت ڕووداوەکان لەسەر بنەمای مێژوویی هەڵبسەنگێنرێن و ناکرێت تەنها تەماشای ئێستا بکرێت.