عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، هیچ بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کارنامەی تورکیادا نییە.
عومەر چەلیک ڕوونی کردەوە، لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕیزە سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە، ئاماژە نین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵکو دەربڕینی هەڵوێستی ئاسایی ڕێکخستنی حزبەکەیانە.
هاوکات گوتەبێژی ئاکپارتی جەختی لەوە کردەوە، ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی ئەرک و قەرزێکە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستەش ئاکەپە ئامادەیی تەواوی هەیە.
عومەر چەلیک هۆشداریدا، گرنگیدانی تورکیا بە دیپلۆماسی بە مانای بێدەسەڵاتی نایەت، بەڵکو تورکیا هەم لەسەر مێزی گفتوگۆ و هەم لە مەیدانی کردارییدا خاوەنی هێز و توانایە.