دوای ئهوهی بهیانی ئهمڕۆ کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی ئەمریکی، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت، کۆمپانیای شامارانیش بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگهكانی سەرسنگ و ئەتروش ڕاگرت.
كۆمپانیای شاماران دهڵێت، لەلایەن کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک، ئاگادارکراونهتەوە کە بەرهەمهێنانی نەوتیان بە شێوەیەکی کاتی وەک رێکارێکی خۆپارێزی وەستاندووە.
کۆمپانیای شاماران لە کێلگەی ئەتروش، خاوەنی 50%ی پشکەکانە ، لەکێلگەی نەوتی سەرسنگ، خاوەنی 18%ی پشکەکانه.