ڕاستەوخۆ

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە خەرج کرا

reset font size increase font size

 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و کۆتایی ئەم هەفتەیەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی پێشمەرگە."

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی پارەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەرجەم هێزەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن."

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (بەشی ژمێریاریی سەربازی)، سەرجەم ڕێکارە دارایی و وردبینییە ژمێریارییەکانیان بە مەبەستی ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنەکە ئەنجامداوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردراوە ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە بکرێت.

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەشێوەیەکی مانگانە و لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا، پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان