گوتەبیژی دەمپارتی رایگەیاند، دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت، چونكه خەڵک عەبدوڵا ئۆجالان بە رێبەر دەبینێت، بۆیە مانەوەی ئەو لە زیندان کۆسپ بۆ پرۆسەی چارەسەریش دروستدەکات.
گوتەبێژی دەم پارتی رەخنەی لە راپۆرتە ئامادەکراوەکەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری گرت و گوتی: "رەوایەتی بە هێرشکردنە سەر کورد دەدات و ناوی 'تیرۆر'یان بەسەردا دەسەپێنێت.
ئایشەگوڵ دۆغان باسی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد و گوتی: "ئەم گەلە بەڕێز ئۆجالان وەک رێبەر دەبینێت، ئاسایی نییە بەڕێز ئۆجالان کە گەل بە رێبەری خۆی دەزانێت، لە ئیمراڵی زیندانی بێت. پێویستە ئازادیی بەڕێز ئۆجالان لە پێشینەی کارەکانمان بێت. ئەگەر ئەمە نەبێت، لە داهاتوودا رووبەڕووی زۆر کۆسپ دەبینەوە. لەم قۆناخەدا سێ ئەکتەر دەردەکەون؛ ئەردۆغان، باخچەلی و ئۆجالان. دوو لەو ئەکتەرانە هەموو رۆژێک پەیامەکانیان بۆ لایەنگرانیان بڵاودەکەنەوە و پێکەوە کۆدەبنەوە، بۆچی نابێت بەڕێز ئۆجالان ئەو کارە بکات؟"