ڕاستەوخۆ

ئەمریکا پلانێکی نوێ بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پێشنیاز دەکات

reset font size increase font size

ئەمریکا هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و پلانێکی نوێی بۆ "هێورکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغ" پێشکەش بە هەردوولا کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێشڕەوییە سەربازییەکان لە باشوری لوبنان بەردەوامن.

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە بۆ تاوتێکردنی پڕۆسەی دیپلۆماسیی نێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەی پێشنیازەکەی ئەمریکا، وەک هەنگاوی یەکەم دەبێت گروپی حزبوڵڵای لوبنانی سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر بەیرووت بوەستێت، تاوەکو دەرفەتێک بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی بێتە ئاراوە.

سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی لوبنان هەوڵی داوە پێشنیازەکە بەرەو پێش ببات و ڕەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام نەبیهـ بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی ئیسرائیل و ڕایگەیاندووە کە دەبێت سەرەتا تەلئەبیب هێرشەکانی ڕابگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە فەرمانی بە هێزەکانی داوە زیاتر بچنە ناو خاکی لوبنانەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە شەش هەفتە لەمەوبەر ئاگربەست ڕاگەیاندرابوو.

هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانی توانیویانە قەڵای مێژوویی (بۆفۆرت) کە تەمەنی 900 ساڵە لەگەڵ بەرزاییەکی ستراتیژی لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵ بکەن.

ئەم پێشڕەوییە دوای ئەوە دێت کە حزبوڵڵا یەکێک لە قورسترین هێرشە موشەکییەکانی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد، کە بەهۆیەوە ناوەندەکانی خوێندن داخران و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان