ڕاستەوخۆ

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات

reset font size increase font size

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و تێیدا جەخت لە پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٥١ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ئەو حیزبە کرد.

پارتی لە پەیامەکەیدا پیرۆزباییەکی گەرمی لە کادیر، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کردووە و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستوون.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم یادەی بە دەرفەت زانیوە بۆ دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندووە، "جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان."

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی، ئەم هاوئاهەنگییە لە پێناو "چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە هەنووکەییە چارەنووسسازەکان" و "پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان" دێت، هاوکات ئامانجێکی سەرەکیی پەیامەکە داکۆکیکردنە لە قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان