ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاکان: ترس و تۆقاندن بڵاومەکەنەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان داواده‌كات کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دووربن لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و وێنە و ڤیدیۆی ساختە کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و دڵەراوکێ لە ناو هاوڵاتییاندا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پێویستە گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان.

ئەوەشهاتووە، داواکارین میدیاکان دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرت و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاوڵاتییان.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ پێویستی ده‌زانێت، میدیاکان لەکاتی گواستنەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و ڕێکارانە بن کە بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ و ڕووداوەکان دەرکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.