ڕاستەوخۆ

گرۆسی: تائێستا به‌ ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران نه‌سه‌لمێنراوه‌

reset font size increase font size

رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، رایگەیاند کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە، بیسەلمێنێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە هێرشەکاندا کرابێتنە ئامانج.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا، گرۆسی ئاماژەی بەوەکرد، وێستگەی بوشەهر، راکتەری توێژینەوەی تاران و دامەزراوەکانی دیکەی سووتەمەنی ئەتۆمی زیانیان بەرنەکەوتووە.

ئەم لێدوانەی گرۆسی لە کاتێکدایە، رەزا نەجەفی، نوێنەری ئێران لە ئاژانسەکە، بە میدیاکانی راگەیاندووە، وێستگەی نەتەنز، لە هێرشەکانی دوێنێدا کراوەتە ئامانج، بەڵام وردەکاری زیاتری لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکرد.

بەڕێوەبەری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم هۆشدارییدا، لە کاتی ململانێ سەربازییەکاندا، بوونی وێستگەی چالاک و راکتەری توێژینەوە لە وڵاتانی ناوچەکە، وەک ئیمارات، ئەردەن و سوریا، مەترسییە ئەتۆمییەکان زیاتر دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.