ڕاستەوخۆ

دامەزراوەی نێرگز محەمەدی: زیندانیانی ئێران له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان

reset font size increase font size

دامەزراوەی نێرگز محەمەدی، ڕایگه‌یاند، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌، گیراوانی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران مه‌ترسیی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ره‌.

دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکان و کوژرانی قوتابیان لە قوتابخانەیەکی کچاندا، دەریدەخات کەسانی مەدەنی و گیراوەکان، لەبەردەم مەترسییەکی راستەوخۆدان.

 دامەزراوه‌ی نێرگز محەمەدی، جەختی کردووەتەوە، بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیک گرتووخانەی ئێڤین لە تاران و گرتووخانەی زەنجان، نیگەرانییەکان لە دۆخی هەزاران زیندانی، زیاتر کردووە.

 ئاشکراشیکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەی ئێڤین داڕووخاوە و کارمەندانی گرتووخانەکە، دوای داخستنی دەرگاکان بەڕووی گیراواندا، بەشەکانیان چۆڵ کردووە.

 ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونی دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان و خواردن، بە جۆرێک لە بەشی ژنانی گرتوخانەی ئێڤین دابەشکردنی ژەمە خۆراکەکان راوەستاوە و تەنیا بڕێکی کەم نان دەدرێت بە گیراوەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.