ڕاستەوخۆ

مانگی داهاتوو شاندێكی باڵای عێراق ده‌چێته‌ توركیا بۆ پرسی پشکی ئاوی دیجلە و فورات

reset font size increase font size

ڕوانگەی "عێراقێکی سەوز" ئاشکرای کرد کە مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق، کە نوێنەرانی چەندین وەزارەت و پسپۆڕانی تێدایە، سەردانی تورکیا دەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی پشکی ئاوی عێراق لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ساڵی ڕابردووی نێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی ڕوانگەکە، شاندەکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو، کشتوکاڵ، ژینگە و ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری ئاو.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥دا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕێککەوتنێکی هاریکاریی هاوبەشیان لە بواری ئاودا واژۆکردبوو، و ئێستا شاندەکە دەیەوێت قسە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بکات.

ڕوانگەی عێراقێکی سەوز جەخت لەسەر پێویستیی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر دەکاتەوە کە لایەنی تورکی ناچار بکات پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

ڕوانگەکە هۆشداری دەدات کە عێراق بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بە ڕێژەی ٧٠٪ پشت بە ئاودێری دەبەستێت، و کەمبوونەوەی پشکی ئاو لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، پێشتر کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر چۆڵبوونی چەندین گوند و ناوچەی جیاوازی عێراق و ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەیان.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.