سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە 200 ئامانجیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئێران بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل، سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی بالیستی، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و کارگە و کۆگاكانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی گرنگترین ئەو شوێنانەی ئێران بوون کراونەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەەیان فڕۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە و ژمارەیەکی زۆر بۆمبیان بەسەر ئامانجەکاندا باراندووە.