سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خەریکی تێکشکاندنی هەموو توانا سەربازی و ئابوورییەکانی حکومەتی ئێرانە و ببین ئهمڕۆ چی بهسهر ئێراندا دێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئێران و توانا موشەکی و درۆنەکانییەکانیان لەناوچوون و سەرکردەکانیشیان سڕانەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، واشنتن خاوەنی هێزێکی ئاگرینی بێوێنە و تەقەمەنی بێسنوورە، چاوەڕوان بن ئەمڕۆ چی بەسەر ئەم تێکدەرانەدا دێت.
ترەمپ باس لهوهدهكات، ئەوان ماوەی 47 ساڵە خەڵکی بێتاوان لە هەموو جیهاندا دەکوژن، "ئێستا من وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ئەوان دەکوژم".