ڕاستەوخۆ

تەندروستیی ئێران: لە هێرشەکانی ئەمدواییانەی ئەمریکادا 55 کەس گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە 27ی مانگی ڕابردووەوە تاوەکو دوێنێ سێشەممە، 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و 600 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، دوێنێش زنجیرەیەک هێرشی بەهێز ئەنجام دراون و دەنگی زیاتر لە 20 تەقینەوە لە شارەکانی بەندەر عەباس، ئەهواز، ئومێدییە، پارێزگای خوزستان و دوورگەی قشم لە نزیک گەرووی هورمز بیستراوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ناوچەی ئەهوازدا چار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات جەختیان لەوەش کردووەتەوە، بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر سنووری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانی ماددی بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد و دروست لەسەر ژمارەی قوربانیانی ئەو ناوچەیە بەردەست نییە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.