ڕاستەوخۆ

لە رواندز زه‌وی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 500 فه‌رمانبه‌ر دابه‌شده‌كرێت

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لە قەزای ڕواندزی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 500 فەرمانبەر تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ دەکرێت، بڕیارە بە چەند قۆناغێک پرۆسەکە بەردەوام بێت.

نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە زەوی پێویست لەبەردەست نییە، بۆیە پرۆسەکە دواکەوت، ئێستا سنووری شارەوانی قەزاکان فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی به‌ چه‌ند قۆناغێك زەوی بۆ سەرجەم فەرمانبەران دابین بکرێت.

چیا محەمەد، سەرۆکی شارەوانی رواندز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی 500 پارچە زەوی دەکەن وەک قۆناغی یەکەم، دواتر بە چەند قۆناغێک ئەو فەرمانبەرانەی دەمێنن زەوییان پێدەدرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شەش قەزا و 13 ناحییە پێکهاتووە، هەشت هەزار و 500 پارچە زەوی لەو سنوورانە ئامادەکراون، کار لەسەر ئەوەدەکرێت زەوی بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن ئامادە بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.