لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر كۆبوونه‌وه و پرسی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکەیان بەگشتیی و کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانیان تاوتوێكرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست، به‌دیهاتنی ئاشتی و پاراستنی سه‌قامگیریی لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووەته‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کرد و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە نه‌بووه‌ته به‌شێک له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاکته‌ری ئارامیی و سه‌قامگیریی ده‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.