لە ئاکرێ بە تۆمەتی بەکارهێنان وبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر چوار کەس دەستگیرکران و توانرا دهست بهسهر 20 گرام ماددهی هۆشبهردا بگیرێت.
پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای گەیشتنی زانیاری لەلایەن هاوڵاتیانەوە، توانراوه چوار کەس دەستگیربکرێت کە سەرقاڵی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بوون بەماددەی هۆشبەر.
ڕاشیگهیاندووه، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر 20 گرام مادەی کریستاڵیدا گیراوە، چوار تۆمەتبارەکە تەمەنیان 27 ،25 ، 22 و20 ساڵان بووە.
دەشڵێت، تۆمەتبارێکی دیکە تەمەن 22 ساڵان هەڵاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.