سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان تۆمارناكرێن، ته‌نها باركۆدیان پێده‌درێت، هه‌ر كه‌سێكیش وه‌رینه‌گرێت ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م ماوه‌یه دیسان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌كان تۆمارده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، نه‌ك ئێستا به‌ڵكو بۆ هه‌میشه ئه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه تۆماربكرێن.
وتیشی، پێشتر له‌ژێر ناوی ناساندن كۆد دراوه‌ته ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه، به‌ڵام ئێستا بۆیان ده‌كرێت به باركۆد، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌كانیان هه‌ر سه‌رپێچی و تاوانێكی پێوه بكات بدۆزرێته‌وه، پاشان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی باركۆدی بۆ ده‌كرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مامەڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت، باركۆده‌كه‌ش ته‌نها له سنووری پارێزگای سلێمانی كاری پێده‌كرێت.
به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، زیاتر لە 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له كوردستان هه‌ن، كه به شێوه‌ی بە قاچاخ و لە دەروازەکانەوە هێندراونەتە هەرێمی کوردستانەوە.
ساڵی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان كرد، بەگوێرەی ئەنجامەکەی، زۆرینەیان شیاوی بەکارهێنان نه‌بوون.