ڕاستەوخۆ

دوو ژنە ئەکتەری ئێرانی پشتیوانیی ڕۆژاڤا دەکەن

reset font size increase font size

دوای کشانەوەی کۆمەڵێک هونەرمەندی ئێران لە فێستیڤاڵی فەجر و وازهێنانیان لە کاری هونەری، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەریەک لە "هودا زەین عابدین" و "سارا ئەسەدۆڵاهی" ئەکتەری سینەمایی ئێران ڕایانگەیاند، کە بەشداری فێستیڤاڵی فەجر ناکەن.
هودا زەین عابدین لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەم لەپێناو ڕێزگرتن لە خەم و پەژارەی خانەوادەی قوربانیان و ئەو دایکانەی چاوەڕێی گەڕانەوەی منداڵەکانیان دەکەن داوە، لەو بڕوایەدام بارودۆخی ئێستا لەبار نییە بۆ دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگگێڕان.
تا ئێستا ١٣ ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران لەپێناو پشتگیریکردن لە خۆپیشادەران و دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان ئامادەنەبوونی خۆیان لە فێستیڤاڵی فلیمی "فەجر" ڕاگەیاندووە.
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر ساڵانە لە تاران بەڕێوەدەچێت و تیایدا باشترین فیلمەکان هەڵدەبژێردرێن و خەڵات دەکرێن، ئەمسال ٤٤ خولی ئەم فیستیڤاڵە ناوخۆییە بەڕێوەدەچێت بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران زۆربەی ئەکتەر و سینەماکاران بڕیاریان داوە بەشدار ی تێدا نەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.