ڕاستەوخۆ

لە سنە دەست بەسەر موڵکی 19 کەسدا دەگیرێت بەهۆی هاوکاریی میدیای دەرەوە

reset font size increase font size

دادگای پارێزگای سنە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی 19 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی وەک "سیخوڕ و هاوکاری میدیا دژبەرەکان" کاریان کردووە.

 هاوکات هۆشداریش دەدات کە دۆسیەی دادوەرییان بۆ کراوەتەوە و بە توندی سزا دەدرێن.

سەید حوسێن حوسێنی، سەرۆکی گشتیی دادگای پارێزگای سنە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی "یاسای توندکردنی سزای سیخوڕی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل و وڵاتانی دوژمنکار دژ بە ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان"، دۆسیەی یاسایی بۆ 19 تۆمەتبار کراوەتەوە و دوای پشتڕاستکردنەوەی کارەکانیان، فەرمانی دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ماڵ و موڵکەکانیان دەرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم کەسانە تۆمەتبارن بەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە شوێنە هەستیارەکان و ئەو شوێنانە گرتووە کە "موشەک یان درۆنی دوژمنیان" بەرکەوتووە، پاشان ئەو زانیارییانەیان بۆ میدیا و ئەکاونتەکانی سەر بە وڵاتانی دەرەوە ناردووە.

 ناوبراو بە دیاریکراوی ناوی میدیاکانی وەک (ئێران ئینتەرناشناڵ، بی بی سی فارسی، دەنگی ئەمریکا، ڕادیۆ فەردا و مەنوتۆ)ی هێناوە کە زانیارییان بۆ نێردراوە.

حوسێنی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەزگای دادوەریی ئێران بە شێوازێکی نائاسایی و خێرا چاوخشاندن بە دۆسیەی ئەم کەسانەدا دەکات و بەبێ هیچ چاوپۆشییەک، لەسەر بنەمای یاساکانی ئێران دادگایی و سزا دەدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.