ڕاستەوخۆ

له‌ هەڵەبجە هەفتەی گشتگیریی دارایی بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مەراسیمی دەسپێکی چالاکییەکانی هەفتەی گشتگیریی دارایی لەژێر ناونیشانی تەندروستی دارایی ڕێگەی تاکەکان بۆ گەیشتنی دارایییەکی بەردەوام بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌، مه‌راسیمه‌كه‌ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە و نەبیل نه‌جار، سەرۆکی ڕێکخراوی (وعینا) و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستپێشخەری نوصلكم، نوێنەرانی بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەک لە نوێنەرانی بانکە حکومی و ئەهلییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی پارێزگای بۆ ئه‌و دەسپێشخەرییە دووپاتکردوه‌تەوە.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنی هەڵەبجە وەک یەکەم وێستگە نیشانەی گرنگی ئەم شارەیە لە پشتگیریکردنی پڕۆژە گەشەپێدانییەکان.

گوتیشی، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دارایی و متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە داراییەکان، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی کاش لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکانەوە، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی بونیادنانی داهاتوویەکی ئابووری گەشتر و سەقامگیرتر بۆ ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.