حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند، جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و سورداش و هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەری فەرمیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، کەمپی ئازادی، شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حزبی دێموکرات لە نزیک قەزای کۆیە، لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانج گیرا.
دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئێرانەوە کەمپی سورداش لە نزیک سلێمانیش کراوەتە ئامانج .
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی دەسپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر لە 112 موشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی بۆردومان کردووە.