لە چوارچێوه‌ی پلانی فراوانکردنی ناوچە پیشەسازییەکان و ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی، له پارێزگای دهۆك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی 28 پڕۆژه لە کەرتەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی دران.
پارێزگای دهۆك بڵاویكرده‌وه، به ئاماده‌بوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بەڕێوبەرە گشتییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لیژنەی گەشەپێدان و پاڵپشتیی پڕۆژە پیشەسازی و وەبەرهێنانەکان كۆبووه‌وه و تێیدا بڕیاری گرنگ دران بۆ پەرەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکان.
ئه‌وه‌شهاتووه، دوای وردبینی بۆ پێشنیازه‌كان، بڕیار له جێبه‌جێكردنی 20 پرۆژه له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و هه‌شت پڕۆژه له كه‌رتی پیشه‌سازی درا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاردان له‌و پڕۆژانه بەشێکە لە پلانی فراوانکردنی ناوچە پیشەسازییەکان و ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سنوری پارێزگاری دهۆک.