ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: لە هەرێم دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار

reset font size increase font size

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆر گەورەی لەبەردەمدایە بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار؛ راشیگەیاند کە ئامانجیانە بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت، گەشتوگوزار بکەنە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهات لە چوارچێوەی سیاسەتی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر گرنگیی کەرتی گەشتوگوزار و رێگەکانی بەرەوپێشبردنی کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لە پێویستیی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو کردەوە بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی، دەستەی گەشتوگوزار و کەرتی تایبەتدا و گوتی: "پێویستە هانی كەرتی تایبەت بدرێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە كەرتی گەشتوگوزاردا و كارئاسانی تەواویان بۆ بكرێت."

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی چاکسازیی ئابووریدا، هەوڵدەدات پشتبەستن بە داهاتی نەوت کەمبکاتەوە و کەرتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ بکاتە دوو پایەی سەرەکی بۆ نافەرمییکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.