کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لهو هاوڵاتیانهی وڵاتهكهی دهكات كه له عێراقن و نایانهوێت وڵاتهكه جێبهێڵن له شوێنی پارێزراودا بمێننهوه.
کونسوڵخانەکە لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی نایانەوێت عێراق بەجێبهێڵن، پێویستە لەشوێنی پارێزرا و سەلامەتدا بمێننەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بۆ ماوەیەکی درێژ.
ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، تاران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دێ بۆسەر ئێران، تارانیش وڵاتانی ناوچەکە و عێراق و بەرژوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکاتە ئامانج، بەوهۆیەوە مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بووە.