هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری و قەیرانی نەوتی سپی، ڕایگەیاند کە داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە نەوتی سپی بۆ دابەشکردن بەسەر ماڵاندا بۆ سلێمانی دابین بکات.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، خراپیی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیانی بە هەموو سێکتەرەکان گەیاندووە و دۆخی سیاسیی ناوچەکەش بە جۆرێکە کە تێیدا هاووڵاتییان بوونەتە بارمتە و زەرەرمەندی سەرەکیی کێشەکانن.