ڕاستەوخۆ

گروپی سەرایە ئەولیا ئەلدەم بەرپرسیارێتی هێرشەکەی دهۆکی گرتە ئەستۆ

reset font size increase font size

گروپی "سەرایە ئەولیا ئەلدەم"ـی بەرەی مقاومەی عێراقی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشیان کردووەتە کێڵگەیەکی نەوت لە سنوری پارێزگای دهۆک.

گروپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیای HKNـی وزەی ئەمریکی لە سنوری دهۆک، وەک پابەندبوون بە تۆڵەسەندنەوە بۆ كوژرانی ئیمام خامنەیی و وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەستدرێژییەی بووە هۆی شەهیدبوونی پۆلێک لە گەنجانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی.

دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تاران لە وڵاتانی ناوچەکە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکاتە ئامانج، بە هۆیەوە چەندین ڕۆژە موشەک و درۆن ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکرێت و هێرشەکان زیانی گیانی و مادییان هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.