ڕاستەوخۆ

پژاک: پێویستە داهاتووی ئێران لەسەر بنەمای دیموکراتیک بنیادبنرێت

reset font size increase font size

 

ئەندامێکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕادەگەیێنێت، گەلانی ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر لەناو قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا نقوم دەبن؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە هاوپەیمانیی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە هەنگاوی جددیتر هەیە.

سیامەند موعینی، ئەندامی مەجلیسی پژاک لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "میزۆپۆتامیا" ڕایگەیاند، بەهۆی دەستێوەردانەکانی حکومەتی ئێران لە ناوچەکەدا شەڕێکی نەخوازراو هەڵگیرساوە و ئەوەش زیانێکی گەورەی مادی، مەعنەوی و سیاسی بە خەڵک گەیاندووە.

گوتیشی، ئێران خاوەنی چەندین نەتەوە و پێکهاتەی جیاوازە و تاران بە بەردەوامی دوژمنکاری لە نێوان ئەم پێکهاتانەدا دروست دەکات، بۆیە ئامانجی ئەوان ڕەخساندنی کەشێکی گفتوگۆ و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی نەتەوەکانە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای سیستەمێکی ناناوەندی و کۆنفیدراڵ.

سەبارەت بە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانیش، موعینی جەختی لەوە کردەوە کە دروستبوونی هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و پێویستە بە جددی وەربگیرێت، بەڵام هاوکات رەخنەی گرت و ڕایگەیاند کە هاوپەیمانییەکە تا ئاستێک لاواز ماوەتەوە و پێویستی بە هەنگاوی جددیتر و فراوانکردنی زیاتر هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.