ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، گوایه له قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم خۆشبووه.
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌كه‌ن، ته‌واو بێ بنه‌مان و دوورن له ڕاستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه.
ڕاشیگه‌یاندووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له مافی دارایی ده‌سته‌كه‌یان خۆش نابن و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌و پرسه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر، مه‌به‌ست لێی وه‌رگرتنه‌وه و ده‌ستخستنی ئه‌و مافه داراییهیە کە لای کۆمپانیاکەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، كۆمپانیا كۆڕه‌ك تیلیكۆم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ری كۆبووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی هه‌زار و 400 ملیار دیناری عێراقییه، ئه‌وه جگه له چه‌ند شایسته‌یه‌كی دارایی دیكه.
ئاماژە بەوەشکراوە، قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه و گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی ده‌سته‌كه لای كۆمپانیاکە.
