ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکەی شێخ قەیس خەزعەلی دەکەم

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق ڕاگەیاند و بە هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراقدا ناوزەندی کرد.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەکانی."

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەرانەیە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عێراقییەکاندا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، تاڵەبانی جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە پاڵنەرێکی گرنگ بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر بۆ عێراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان