ڕاستەوخۆ

بەحرەین بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ئێران و عێراق نەکەن

reset font size increase font size

 

حکومەتی بەحرەین بڕیاریدا تاوەکو کاتێکی نادیار گەشتکردنی هاوڵاتییانی بۆ سەرجەم شارەکانی ئێران و عێراق قەدەغە بکات؛ ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ناسەقامگیری و ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی دۆخی ئەمنی و بەهۆی لێکەوتەکانی دەستدرێژییە "قێزەونەکانی" ئێران بۆ سەر ناوچەکە، ئەم بڕیارە دراوە.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکی لەم قەدەغەکردنە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییانی بەحرەینە لە دەرەوە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە هۆشداریی توند دەداتە هاوڵاتییانی و ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لەم بڕیارە لابدات و سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەم بڕیارە لە دوای تێپەڕبوونی تەنیا ڕۆژێک دێت بەسەر هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر وڵاتی کوێت، کە تێیدا بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کرابووە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان