ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: لە 24 کاتژمێردا 32 کەشتی بە مۆڵەتی ئێمە لە گەرووی هورمز تێپەڕیون

reset font size increase font size

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێگەیان بە تێپەڕبوونی 32 کەشتیی نەوتهەڵگر و بازرگانی داوە بە ناو گەرووی هورمزدا، بەو مەرجەی پێشوەختە مۆڵەتیان وەرگرتبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئایاری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، ئەو 32 کەشتییە دوای هەماهەنگی ئەمنی و وەرگرتنی مۆڵەت لە هێزە دەریاییەکانیان، توانیویانە بەو ڕێڕەوەدا تێپەڕن. سوپا ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەو نائارامییەی بەهۆی سوپای ئەمریکاوە لە ناوچەکە دروست بووە، ئەوان توانیویانە ڕێڕەوێکی ئارام بۆ بەردەوامیی بازرگانیی جیهانی دەستەبەر بکەن.

ئەم جموجۆڵانەی ئێران دوای ئەوە دێت، لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە گەرووی هورمزی داخست و دامەزراوەیەکی بەناوی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دامەزراند. بەپێی یاسا نوێیەکانی ئێران، هەر کەشتییەک بییەوێت لەوێ تێپەڕێت، دەبێت مۆڵەتی پێشوەختە وەربگرێت.

حکومەتی ئێرانیش جەختی کردووەتەوە، سیستەمێکی پشکنین و پەڕینەوەیان جێگیر کردووە و تەنیا ڕێگە بە کەشتیی ئەو وڵاتانە دەدەن، کە لە لیستی وڵاتانی دۆستی ئێراندان.

ئەم هەنگاوەی ئێران کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە لێ کەوتووەتەوە و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی دەریاوانیی جیهانی دەبینرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.