ڕاستەوخۆ

باکرهان: پێویستە دەرگای ئاشتی بەبێ جیاکاری بۆ هەمووان بکرێتەوە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری ئەستەنبوڵ، داوای دەرکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون دەکات بۆ چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دەرگای ئاشتی بەبێ جیاکاری بۆ هەمووان بکرێتەوە.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، 50 ساڵ ململانێ بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی قورسی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتییان و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن بهێنرێت.

باکرهان جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو یاسایەی ئەوان داوای دەکەن، دەبێت ڕێگە بۆ گەڕانەوەی هەمووان لە چیا، زیندان و تاراوگەوە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی خۆش بکات.

هاوسەرۆکی دەم پارتی باسی لەوەش کرد، ساڵێک پێش ئێستا لە مەراسیمی سووتاندنی چەک لە سلێمانی ئامادە بووە، بەڵام ئەوانەی ئەو کات چەکیان داناوە هێشتا ناتوانن بگەڕێنەوە، بۆیە پێویستە پرۆسەی ئاشتی بەبێ جیاکاری دەستپێبکات.

 باکرهان لە درێژەی قسەکانیدا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و لەیلا گوڤەنیشی کرد.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.