ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق هەژمارێکی تایبەت بۆ پارە گەڕێندراوەکانی گەندەڵی دەکاتەوە

reset font size increase font size

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بە کردنەوەی حسابێکی بانکیی تایبەت، بۆ تێدا کۆکردنەوە و دابینکردنی ئەو پارانەی لەو کەسانە وەردەگیرێنەوە کە بە شێوازی نایاسایی (کەسبی ناشەرعی) دەوڵەمەند بوون.

گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پابەندبوونە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی مالۆوێران و سامانی گشتی، لە پێناو بەهێزکردنی تواناکانی دەوڵەت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی.

حەیدەر عەبوودی ڕووداویشی خستەڕوو کە حکومەتی عێراق پشت بە دیدگایەکی گشتگیر دەبەستێت لە بەڕێوەبردنی تەحەددییەکان، چاکسازیی دامەزراوەیی و پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی لە وڵاتدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.