ڕاستەوخۆ

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان جه‌خت ‌له‌ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان ده‌كاته‌وه‌

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان جەخت لە پێویستیی پەلەکردن لە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکاتەوە؛ پرسی سەردانی نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ بەغدا تاوتوێ دەکەن.

شەوی ڕابردوو، لایەنەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵاتیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان باس لە سەردانەکەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق کرا.

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی خێرا تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکومەت و پڕکردنەوەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە ئێستا بەتاڵن، بە ئامانجی سەرخستنی کارنامەی خزمەتگوزاریی حکومەت.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو؛ تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کرایەوە، بە جۆرێک کە لە خزمەت پاراستنی سەروەری و جێگیرکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراقدا بێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.