ڕاستەوخۆ

هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا زیاتر بووە

reset font size increase font size

ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوخۆی خاکی ڕووسیا چڕتر دەکاتەوە و لە نوێترین پێشهاتیشدا هێرشێکی بەرفراوانی درۆنی دەکاتە سەر مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە؛ پاڵاوگەیەکی سەرەکیی سووتەمەنی و فڕۆکەخانەیەکی گەورەی شارەکەش دەبنە ئامانج.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی کاتێکی پڕ لە ئامادەباشییان بەڕێکردووە و توانیویانە 52 درۆنی ئۆکرانی لە ئاسمانی پایتەختدا تێکبشکێنن.

لەو هێرشە بەرفراوانەدا، پاڵاوگەی نەوتی مۆسکۆ کە سەر بە کۆمپانیای زەبەلاحی "گازپرۆم نەفت"ـە و سێیەکی پێداویستیی سووتەمەنیی پایتەختی ڕووسیا دابین دەکات، کراوەتە ئامانج و لێی دراوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی مۆسکۆ ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی پارچەی درۆنە تیکشکێنراوەکانەوە، زیان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و ناوەندێکی بازرگانی کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەهۆی مەترسیی هێرشەکانەوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "شێرمێتیڤۆ" کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ، زەنگی مەترسیی ئاسمانی لێدرا و حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیەندرا.

 گەشتیاران و کارمەندانی ناو تێرمیناڵەکان و ناو فڕۆکەکان بەپەلە گواسترانەوە بۆ شوێنی ئارام و حەشارگەکان، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاند کە لە کاتەکانی بەیانیدا دۆخی گەشتەکان ئاسایی بووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ هێرشە درۆنییەکەی ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیاش هێرشێکی موشەکیی توندی کردە سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

بەهۆی هێرشەکەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوجەرگەی شارەکەدا بیسترا و بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی توند، بەو هۆیەشەوە دانیشتووانی پایتەخت ناچار بوون پەنا ببەنە بەر حەشارگەکان و وێستگەکانی میترۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.