ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بدەین

reset font size increase font size

ڕەجەب تایب ئەردۆغان ڕایگەیاند، تورکیا بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی یەکێتی ئەوروپا و ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت وەک تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بدەن چونکە لەو بڕوایەدایە یەکێتییەکە پێویستی بە وڵاتێکی وەک تورکیا هەیە.

ڕەجەب تایب ئەوردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی 9ـی ئایار ڕۆژی ئەوروپا بڵاوکردەوەو گوتی، لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی شەڕ، قەیرانی سیاسی و کێشەی ئابووری بووەتەوە و لە پرۆسەیەکی وەهادا پێویستی بە سیاسەتی گشتگیرانەتر هەیە، هاوکات بانگەشەی ئەوەیکرد، لە دۆخێکی وەهادا یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە تورکیایە.

ئەردۆغان دەشڵێت، دەیانەوێت بە تەواوەتی ببن بە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا و ئەمە بە مافی خۆیان دەبینن.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر یەکێتی ئەوروپا چەندین جار بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، پرسی سیاسی و گۆڕانکاری لە دەسەڵات، کێشە ئەمنی و ئاسایشییەکانی تورکیا، ئەندامێتی ئەو وڵاتەی لە یەکێتی ئەوروپادا ڕەتکردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.