ڕاستەوخۆ

ئێدگار مۆرین، فەیلەسوف و کۆمەڵناسی ناوداری فەڕەنسی و دۆستی کورد کۆچی دوایی کردس

reset font size increase font size

ئێدگار مۆرین، فەیلەسوف و کۆمەڵناسی ناوداری فەڕەنسی و جیهانی، کە بە درێژایی ژیانی هەمیشە دۆستایەتی و سۆزی خۆی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد دەربڕیوە، لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان لەبارەی کۆچی دوایی ئەم فەیلەسوفەوە ڕایانگەیاند، ئێدگار مۆرین بەردەوام بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد دەکرد و لە کۆتا هەڵوێستەکانیدا پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا ڕایگەیاندبوو. مۆرین لەوبارەیەوە گوتبووی: "بیرۆکەی من ڕوونە و سەرسامم بە تێکۆشانی گەلی کورد، پێویستە ئەم پڕۆسەیەش سەرکەوتوو بێت".

ئەم فەیلەسۆفە کۆچکردووە پێشتر لە پەیامێکدا، کە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) و شاندی ئیمراڵی ناردبوو، جەختی لەوە کردبووەوە، پڕۆسەی ئاشتی و بە دیموکراتی کردن لە تورکیا پێویستییەکی مرۆڤایەتییە.

ئێدگار مۆرین لە کۆتاییی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەو لایەنگری یەکێتیی گەلانی کورد و تورکە و بە تەواوی دەیەوێت مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانیان پارێزراو بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان