سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند؛ بە توندی سەرکۆنەی هەر جۆرە ڕەفتارێکی نەشیاو و دوور لە کلتوری میواندۆستی بەرامبەر بە گەشتیاران دەکەین، دەشڵیت، گەشتیاران میوانی ئازیزی ئێمەن؛ پاراستنی شکۆ، ئارامی و سەلامەتییان، ئەرکی لە پێشینەی ئێمەیە.
ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەپەیامەکەیدا، دەڵیت هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک لانکەی ئارامی و پێکەوەژیان دەمێنێتەوە ڕێگە نادرێت هیچ کەس و گرووپێک بە کاری نا بەرپرسانە، سیمای جوانی شارەکانمان و ناوبانگی میواندۆستی گەلەکەمان لەکەدار بکەن.
هەرلەپەیامەکەیدا لە بارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری کەلار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سوپاسی بێپایانی هێزەکانی ئاسایش دەکات کە لە کەمترین ماوەدا توانییان تۆمەتباران دەستگیر بکەن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
ژوان سابیر، دەشڵێت لێرەوە دڵنیایی دەدەینە سەرجەم گەشتیاران و هاووڵاتییان، کە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ئەرکدا دەبن بۆ خزمەتکردن و پاراستنی سەلامەتیی میوانان.
جێی ئاماژەیە پێشتریش دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندبوو، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لە کەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لەشاری کەلار دەستگیربکرێن".