ڕاستەوخۆ

مانگی سووری کوردی 20 هەزار سەبەتەی خۆراک لە ڕۆژاڤای کوردستان دابەش دەکات

مانگی سووری کوردی هەڵمەتێکی فراوانی بۆ گەیاندنی هاوکاریی خۆراک بەسەر 20 هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژاڤای کوردستان دەستپێکرد و دەڵێن هاوکارییەکانی باشوری کوردستانن.

reset font size increase font size

لە 6ی ئایارەوە، تیمەکانی مانگی سووری کوردی, دەستیان بە دابەشکردنی ٢٠ هەزار کارتۆنی خۆراک کردووە. ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە بەرنامەی فریاگوزاری بۆ ئەو خێزانانە دێت, کە پێویستییان بە هاوکاریی خێرا هەیە.

بەرپرسانی ڕێکخراوەکە ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەم هاوکارییانە پێشتر لەلایەن خەڵکی باشوری کوردستان و مانگی سووری کوردستانەوە کۆکراونەتەوە و گوتیان: "بەگوێره‌ی لیستی پێویستیی دانیشتوان، هاوکارییەکان دابەش دەکەین و هەوڵ دەدەین بگاتە دەستی هەموو ئەوانەی شایستەن".

لەوبارەیەوە بەرپرسانی مانگی سووری کوردی ڕایانگەیاند: "لە ئێستادا چوار تیمی تایبەت، لە شارەکانی حەسەکە، قامشلۆ، دێرک، گرکێلەگێ، تل تەمر، زرگان، چلئاغا، ڕمێلان، تربەسپی و درباسییە، سەرقاڵی دابەشکردنی هاوکارییەکانن.

بەگوێره‌ی ئامارەکانی مانگی سووری کوردی، پێشتریش هەڵمەتێکی هاوشێوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئەنجامدراوە، کە تێیدا 15 هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر گوندە تاڵانکراوەکانی کۆبانێدا دابەش کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.