ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی و دەوڵەت باخچەلی پرسی یاسای چوارچێوەیان تاوتوێ کرد

reset font size increase font size

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پرسی داڕشتنەوەی یاسای چوارچێوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بووەتە بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەوەری سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی لایەنە یاساییەکانی پرۆسەی ئاشتی. شاندی ئیمراڵی لەگەڵ باخچەلی باسیان لە گرنگیی داڕشتنەوەی یاسای چوارچێوە کردووە، کە ئامانجی ڕێکخستنی ڕێکارە دەستووری و یاساییەکانە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دڵنیاکردنەوەی هەموو لایەنەکان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی پرۆسەکە.

ئەم دیدارە گرنگەی نێوان دەم پارتی و ڕێبەری مەهەپە، بەشێکە لەو زنجیرە کۆبوونەوە فەرمییانەی شاندی ئیمراڵی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان دەستیپێکردووە، بە مەبەستی دروستکردنی ڕوانگەیەکی هاوبەش و تێپەڕاندنی ئاستەنگە یاساییەکان پێش ئەوەی ڕەشنووسی یاساکە ببرێتە دەستەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.