ڕاستەوخۆ

تورکیا ڕێگایەکی نوێی سەربازیی لە دێرەلوک دروستدەکات

reset font size increase font size

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنەفە، تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگایەکی نوێی سەربازیی بۆ بنکە سەربازییەکانی لە شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بە ئامێری سەربازیی دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگایەکی نوێ لە گەلیی ڕەشاڤای سەر بە دێرەلوک، هەروەها بەهۆی دروستکردنی ڕێگاکەوە گەلێک شوێنی سروشتی ناوچەکە بە تەقەمەنی هەڵوەشێنراوەتەوە و زیان بە ناوچەکە گەیشتووە، ئەمەش مەترسی چۆڵکردنی بەدوای خۆیدا هێناوە.

سوپای تورکیا بە فەرمی لە ساڵی 2019 ەوە دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و سەرەڕای بوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەڵام بەردەوامە لە دروستکردنی بنکە و سەربازگەی نوێ لە قوڵایی خاکی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.