ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە دەستوری نوێی سوریا ئامانجی سەرەکییە

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، ڕایگەیاند کە تێکۆشانی سەرەکییان بریتییە لە دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و مافی زمانی دایکی لە چوارچێوەی دەستوری نوێی سوریادا.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە بەو واتایە نایەت کە سەرجەم پرسەکان چارەسەر کراون، و هێشتا گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیە بەردەوامە، لەوانەش تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی یەپەژە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریدا.

سەبارەت به دۆسیەکانی دیکەش، ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکارەکانی ئازادکردنی ئەو دیلانەی لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیدا ماونەتەوە خێراتر دەکرێن.

هەروەها لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانیشەوە جەختی کردە سەر ئەوەی کە گرنگە گەڕانەوەکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و گەرەنەتیکردنی مافەکانی ئاوارەکاندا جێبەجێ بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.