ڕاستەوخۆ

لە هەریمی کوردستان پلەکانی گەرما 4 تا 6 پلە دابەزی

reset font size increase font size

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ٤ تا ٦ پلە دابەزیون و بەرزترین پلەش لە دهۆک و گەرمیان بە ٣٩ پلەی سیلیزی تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە که ئاسمانی ناوچەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بە ٢٧ پلە تۆمار کراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە شار و ناوچەکان بەم شێوەیەن:

  • هەولێر: ٣٥ پلە
  • سلێمانی: ٣٤ پلە
  • هەڵەبجە: ٣٦ پلە
  • گەرمیان و دهۆک: ٣٩ پلە
  • چەمچەماڵ: ٣٥ پلە
  • زاخۆ و ئاکرێ: ٣٤ پلە
  • پیرپام: ٣١ پلە
  • حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلە (فێنکترین ناوچە)

کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاندووە که سبەی سێشەممە، پلەکانی گەرما لە هەندێک لە شارەکاندا تەنیا یەک تا دوو پلە بەرزبوونەوەی کەم بەخۆیانەوە دەبینن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.