ڕاستەوخۆ

کۆمیسیاری پەنابەران: %80ی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەژین

reset font size increase font size

کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) ئاماری نوێی پەنابەران و پەناخوازانی لە عێراق بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٤٣ هەزار کەس، کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

بەپێی ئامارەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦، نزیکەی ٨٠٪ی کۆی گشتیی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان دەژین، بە جۆرێک پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی ٤٢٪ لە پلەی یەکەمدایە، دواتر دهۆک بە ٢٦٪، بەغداد بە ١٣.٥٪، و سلێمانیش بە ١١٪ دێن.

 هەروەها ٣٣٪ی پەنابەران لە ناو ٩ مخیم و کەمپی جیاوازدا دەژین و ئەوانی تر لە ناوچە شارنشینەکان بڵاو بوونەتەوە.

لە ڕووی پێکهاتەی نەتەوەییەوە، هاووڵاتییانی سوریا لە پلەی یەکەمدا دێن بە ڕێژەی ٨٨٪، دواتر ئێران بە ٢.٦٪، فەلەستین بە ٢.٤٪ و تورکیا بە ٢٪. شایەنی باسە زۆرینەی پەنابەران لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانەکان لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.