وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئامادەکردنی پڕۆژەی پشکی هەرێمی بۆ بودجەی 2027ڕاگەیاند و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027بەکۆتا هاتوو لە ئێستادا پڕۆژەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
پڕۆژەکە جەخت لەسەر گەرەنتی کردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و گەشەپێدانی ئابووری دەکاتەوە و گرنگترین خاڵەکانی پێکهاتوون لە:
-
دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و بنەماڵەی شەهیدان.
-
هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پێشمەرگە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی ڕابردوویان.
-
جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
-
بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، خاوەن بڕوانامە باڵاکان و پزیشکان.
-
چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مووچەخۆرانەی لە سیستمی (UPN) تۆمار نەکراون یان کێشەیان هەیە.
-
تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی خەرجی دەرمان.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پڕۆژەکە بە هەردوو شێوازی کاغەزی و ئەلیکترۆنی ڕادەستی بەغدا کراوە. هەروەها جەخت دەکاتەوە ئەم هەنگاوە بنەمایەکی بەهێزە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و داوا لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکدەنگ بن بۆ جێگیرکردنی ئەم مافانە.